به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، میدیاکانی په‌که‌که ڕایده‌گه‌یێنین ڕۆژی دووشه‌ممه 31ی گوڵان هێزه‌کانی په‌که‌که دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیایان دژ به سوپات تورکیا له ناوچه‌ی بارزان و سیده‌کانی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام دا.
له ئۆپه‌راسیۆنی ناوچه‌ی بارزان که کاژێر 6 و 30 خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجام درا بنکه‌ی سوپای تورکیا له چیای "شکیری" هه‌ڵکه‌وتوو له‌و ناوچه‌یه کرایه ئامانج و 5 سه‌ربازی تورکیا کوژران و پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ ئۆپه‌راسیۆنێکی دیکه دژ به بنکه‌ی سه‌ربازیی تورکیا له چیای لێلیكانی هه‌ڵکه‌وتوو له برادۆستی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندین قۆڵه‌وه ئه‌نجام درا و 23 سه‌ربازی تورکیا و ٣ جه‌رده‌وان كوژران و هه‌روه‌ها ١٢ سهربازیتری سوپای توركیاش بریندار بوون.
ڕاشگه‌یێندراوه له‌و چالاكییه‌دا سه‌نگه‌ر و باره‌گا و شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی توركیا به هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی ناویانه‌وه به ته‌واوی له ناو براون.
هه‌روه‌ها ئاشكرا كرا دوای چالاكیی گه‌ریلاكان هه‌لیكۆپته‌ری سوپای توركیا له جۆری (سكۆرسكی) ٩ جار بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رم و برینداره‌كانیان چوووه‌ته شوێنی چالاكییه‌كه.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتوووه گه‌ریلاكان چالاكییێكیتریان له دژی سوپای توركیا له چیای عهڤدل كۆڤیی برادۆست ئه‌نجام دا و له‌و چالاكییه‌شدا 15 سهربازیتری سوپای توركیای كوژران و گه‌ریلاكان ده‌ستیان گرتوووه به‌سه‌ر چه‌ک و بڕێكی زۆر كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیدا.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment