بارزانی لە پاریس: هەرێمی کوردستان بەرپرس نییە لە تێنەپەڕاندنی بوودجە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی لەگەڵ ماکرۆن و چەند پرسێکی دیکە دەدوێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانی کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا لە پاریس رایگەیاند: "ئه‌وه‌ی گرنگه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌درا تێنه‌په‌ڕاندنی بوودجه‌ هۆکاره‌که‌ی هه‌رێمه‌، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌وه‌ی مووشکیله‌ نیه‌ له‌به‌رده‌م بودجه،‌ هه‌رێمی کوردستانە، هیوادارین به‌زوترین کات ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ بدرێت، چوونکه‌ نه‌ک بۆ هه‌رێم به‌ڵکوو بۆ هه‌موو عێراق گرنگه".

ناوبراو وتیشی: شاندی دانوستانکار بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵه‌بانی و تیمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، خودی سه‌رۆک وه‌زیران گه‌یشتونه‌ته‌ سیغه‌یه‌ک له‌نێوان هه‌ردوو حکوومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، ئه‌و ده‌قه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێککه‌وتوون ده‌مانه‌وێت جێبه‌جێ بکرێت.

لەبارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، نێچیرڤان بارزانی وتی: "کێشه‌ی جه‌وهه‌ری هه‌یه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، له‌ عێراق سیستمێکی فیدڕاڵی هه‌یه‌، ده‌ستوریش هه‌یه‌ که‌ زۆرینه‌ی گه‌لی عێراق ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه‌، تا ئێستا ئه‌و شێوازه‌ی مامه‌ڵه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌یکات مامه‌ڵه‌ی فیدڕاڵی نیه‌، له‌هیچ سیستمێکی فیدڕاڵی جیهاندا بوونی نییه".

ئەوەشی وت: "به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ سیستمی فیدڕاڵی نوێیه‌ بۆ عێراق، ئێمه‌ به‌ته‌واوی ئه‌م سیستمه‌ جێگیر نه‌بوه‌، له‌هه‌مو سیستمه‌کانی دونیادا بڕه‌ پاره‌یه‌ک ده‌درێته‌ به‌ هه‌رێمه‌کان، له‌په‌رله‌مان بودجه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌په‌رله‌مانی کوردستان بودجه‌ په‌سه‌ند ده‌کرێت و دوباره‌ ده‌بێت بچێته‌وه‌ به‌غداش په‌سه‌ند بکرێته‌وه،‌ ئه‌م سیستمه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ ساڵانه‌ کێشه‌کان دوباره‌ ده‌بنه‌وه‌".

بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد: "له‌ کۆبوونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ ماکرۆن هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر پشتگیری به‌رده‌وامی فەرەنسا بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرا، پیرۆزبایی له‌ هه‌رێم و عێراق کرد بۆ سه‌رکه‌وتنی سه‌ردانه‌که‌ی قه‌داسه‌تی پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان، زۆر پیرۆزبایی له‌ هه‌رێمی کوردستان و خه‌ڵکی عێراق کرد، که‌ سه‌ردانێکی زۆر سه‌رکه‌وتوبو، ئه‌و ئاماده‌یه‌ هه‌موو هاوکاریه‌کی عێراق بکات بۆ سه‌قامگیری و ئابووری".

نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەش کرد، "هه‌ردوولا کۆک بووین له‌سه‌رئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی تیرۆرستان هه‌ڕه‌شه‌یێکی جددیه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و عێراق، ماکرۆن له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ی پشتگیریه".

ناوبراو روونیشی کردەوە، بابه‌تی سووریا تاوتوێ کرا، عێراق له‌گه‌ڵ دراوسێکانی بابه‌تێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌یان بو له‌گه‌ڵ سەرۆکی فەرەنسا.

سەرۆکی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، "له‌ساڵی 2017دا ماکرۆن رۆڵی بنه‌ڕه‌تی هه‌بوو له‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆڵه‌ نه‌بوویایه‌ زۆر به‌زه‌حمه‌ت چاره‌سه‌ری کێشه‌کانمان ده‌کرد، رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو بۆ سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێمی کوردستان، سه‌قامگیری عێراق بۆ هه‌موو ناوچه‌که‌ گرنگه‌، ده‌بێت له‌و چوارچێوه‌یە‌شدا ئه‌م بابه‌ته‌ زیاتر باس بکرێت، ئه‌م دانوستانه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ سه‌قامگیریێکی سیاسیی که‌ خزمه‌ت به ‌هه‌موو عێراق ده‌کات".

نێچیرڤان بارزانی وتیشی "سه‌رۆک ماکرۆن رۆڵی جددی هه‌یه‌ هه‌ر هه‌نگاوێک پێویست بێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی عێراق چ ناوخۆ یاخود نێوده‌وڵه‌تی بێت ئاماده‌یه‌، له‌گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ عێراق لەگەڵ سه‌رۆک کۆمار و سەرۆک وه‌زیران بابه‌ته‌کان باس ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێک، فەرەنسا ئاماده‌یه‌ هاریکاری عێراق بکات له‌ بابه‌تی ئابووری، ئاماده‌یه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ ئابووریانه‌ له‌گه‌ڵ عێراق زیاتر بکات".

"فەرەنسا رۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌بو له‌ پشتگیری کردنی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌رووی شه‌ڕی داعشه‌وه‌، پاڵپشتی مرۆیی و سیاسیی سه‌رۆک ماکرۆن که‌ سه‌ردانی عێراقی کردبوو، له‌و سه‌ردانه‌ جه‌ختی کردەوە کە فەرەنسا به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک ئاماده‌یه‌ هاوکاری عێراق بکات بۆ سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش ئاماده‌ن یارمه‌تی عێراق بده‌ن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1457

Your Comment

You are replying to: .
captcha