بەپێی هەواڵی کوردپرێس شاندەکەی پارتی لەگەڵ لایەنەکانی عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت گفتوگۆ دەکات. فازڵ میرانی، سەرۆکی شاندەکە بە رووداوی راگەیاند "وەکو لایەنێکی دیاریکراو پشتگیری هیچ کەسێک ناکەین حکومەت پێکبهێنێت، بەڵکوو پشتگیری لەو لایەنە دەکەین داخوازییەکانی کورد جێبەجێ بکات، بۆ ئەمەش داوای میکانیزم دەکەین". جەختیشی کردەوە لەوەی وەک کورد پۆستی سەرۆککۆماریان دەوێت.
شاندەکەی پارتی سەرەتا وەکو عورفێکی سیاسی لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆ دەبنەوە، بەوپێیەی هاوپەیمانێتییەکەی زۆرترین کورسی هێناون، دواتر سەردانی عەبادی، مالیکی، عەللاوی و سەرجەم لایەنەکان دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment