هۆشیار زێباری و به‌رهه‌م ساڵح دوو به‌ربژێری پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کارناسێکی پرسی کورد ناوی ژماره‌یێک له‌ که‌سایه‌تییه‌ کورده‌کان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق ڕاده‌گه‌یێنێت که‌ له‌ نێوانیاندا ناوی هۆشیار زێباری وه‌زیری داراییی پێشووی عێراق و سه‌رکرده‌یێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ریی هه‌رێمی کوردستان ده‌بینرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ناجی له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ حیزبه‌ کوردستانییه‌کان هه‌ندێک که‌سایه‌تیی گرینگیان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق کاندید کردوووه‌ که‌ له‌ ساڵی 2003 تاکوو ئێستا ڕۆڵێکی سیاسیی گرینگیان له‌ هه‌رێمی کوردستان گێڕاوه‌ له‌وان هۆشیار زێباری سه‌رکرده‌یێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی عێراق و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکرده‌ی هاوپه‌یمانیی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری و هه‌روه‌ها فازڵ میرانی سه‌رکرده‌یێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان.

ناوبراو ده‌شڵێت: فوئاد مه‌عسووم یه‌کێک له‌ به‌ربژێرانی ئه‌و پۆسته‌یه‌ و چانسێکی زیاتری بۆ وه‌رگرتنی دووباره‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق هه‌یه‌ چوونکه‌ له‌ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستاندا پێگه‌یێکی جه‌ماوه‌ریی باشی هه‌یه‌.

ناجی جه‌ختی کرده‌وه‌: به‌رهه‌م ساڵح سیاسه‌توانی کورد، له‌تیف ڕه‌شید وه‌زیری پێشووی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان پێگه‌یێکی جه‌ماوه‌ریی باشیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "کنوز میدیا"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14556

Your Comment

You are replying to: .
captcha