سەرکردەکانی حیزبی دەعوە مالیکی بە باش دەزانن بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق، عەبادی بەوە تۆمەتبار دەکات کە تەنەزول بۆ حیزبەکانی تر دەکات لە بەر ئەوەی جارێکی تر پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەربگرێتەوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عالیه‌ نۆسه‌یف له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕادیۆ "المربد"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی نووسینگه‌ی سیاسیی حیزبی ده‌عوه‌ی عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ هه‌موو چانسه‌کانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران له‌ ده‌ست داوه‌، ئێستاش بۆ وه‌رگرتنی دووباره‌ی ئه‌و پۆسته‌ له‌ به‌رانبه‌ر هه‌موو حیزبه‌ عێراقییه‌کاندا تەنەزول دەکات.

نۆسه‌یف زیادیشی کرد: حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی عێراقیش حه‌ز دەکات پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق لە دەست ئەو حیزبەدا بمێنێتەوە، به‌ڵام هه‌ندێ له‌ سەرکردەکانی دەعوە ناڕازین له‌وه‌ی که‌ عه‌بادی ئه‌و پۆسته‌ وەربگرێتەوە و نووری مالیکی ڕێبه‌ری هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ ئه‌و پۆسته‌ به‌ باش ده‌زانن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14550

Your Comment

You are replying to: .
captcha