به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌همه‌ت قاسم فورات نه‌وه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران له هه‌ڵبژاردنی 27همین خولی په‌رله‌مانی تورکیا له 24ی جوونی 2018 وه‌کوو به‌ربژێری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ناسێندرا.
مه‌همه‌ت قاسم فورات که له لیستی بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌رزڕووم له ڕژنی 1 دایه و له هه‌ڵبژاردنی 7ی جوونی 2015ش بۆ به‌ربژێری کۆتایی له لیستی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ناونووسی کردبوو به‌ڵام له‌و کاته‌دا نه‌یتوانیبوو بچێته لیستی کۆتاییی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بۆ هه‌ڵبژاردنی 26همین خول له په‌رله‌مانی تورکیا.
مه‌همه‌ت قاسم فورات دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی شێخ سه‌عیده و ئێستاش سه‌رۆکی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یه.
ناساندنی کورتی شێخ سه‌عید:
شێخ سەعیدی پیران (١٨٦٥-٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ لە ئامەد) شۆڕشگێڕێکی کورد بوو کە لە ١٩٢٥دا بە یارمەتیی ژمارەیێکی زۆری پێشمەرگە دژ بە حکوومەتی کۆماری تورکیا شۆڕشی کرد و بۆ ماوەیێکی زۆر گەمارۆی شاری ئامەدیان دا بەڵام ھێزەکەیان تێکشکا و پاشان شێخ سەعید لە سێدارە درا.
شیخ سەعید ساڵی ١٨٦٥ لە ناوچەی پاڵوو لەدایکبووە. یەکێکە لە شێخە بەرزەکانی نەقشبەندی. لە پاش مردنی باپیرەی شیخ عەلی، باوکی ناوچەی پاڵووی بەجێ ھێشتوووە و ڕووی کردۆتە شاری خنیس. شێخ سەعید خوێندنی دینی لەو شارە تەواو کردوووە، پایە و ڕیزی کۆمەڵایەتیی شێخ و زیرەکی و لێھاتوویی و دەوڵەمەندی بۆتە ھوی سەرەکی بۆ ئەوەی کۆمەڵەی سەرخۆبوون پەیوەندییێکی ڕاستەوخۆ و پتەو بە شێخ سەعیدەوە بکات لە کوتایی ھاوینی ١٩٢٣ یوسف زیبا کە سەرۆکێکی بزوتنەوەی کورد و نائیبی کۆنی شاری بەتلیس بوووە لە پەرلەمانی تورکیادا، چۆتە خنیس بۆ خزمەتی شێخ سەعید و ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی بڕیاری ھەڵگیرسانی شۆرشێکی نوێ بدەن. لە زستانی ١٩٢٣ تا ١٩٢٤ سەرۆک ھوزەکان و ئەندامە چالاکەکانی کۆمەڵەی سەرخۆبوون کۆبونەوەی فراوانیان لە ناوچەی پاڵوو بەست کە تیایدا باس لە فراوان کردن و خۆسازدان بوو بۆ چالاکی کردن لە پێناو بزووتنەوەی نھینی و خۆ ئامادەکردن بۆ ڕاپەڕینی نۆی بۆ سەربەخۆییی کوردستان.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرهنسل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment