پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆ ئه‌هلی سوننه‌ باشتره‌ له‌ سه‌رۆک کۆماری

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌رێکی پارتی ئیسلامیی عێراق ده‌ڵێت: پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌هلی سوننه‌ باشتره‌ له‌ پۆستی سه‌رۆک کۆماری.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌شید عزاوی له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا رای‌گه‌یاند: وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان به‌ هۆی ده‌سه‌ڵاتێکی زیاتر زۆر باشتره ‌بۆ ئه‌هلی سوننه‌ی عێراق له‌ پۆستی سه‌رۆک کۆماریی ئه‌و وڵاته‌.

عزاوی زیادیشی کرد: پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی و ئیمتیازی هه‌یه‌ که‌ به‌کارهێنانی ئه‌و ئیمتیازاته به‌ستراوه‌‌ به‌و که‌سایه‌تییه‌ی که‌ بڕیاره‌ ئه‌و پۆسته‌ له‌ئه‌ستۆ بگرێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط"ی له‌نده‌ن

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14535

Your Comment

You are replying to: .
captcha