به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 31ی گوڵان پیاوێکی ته‌مه‌ن 39 ساڵی خه‌ڵکی ئاوایی بلۆزی تێکاب به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه‌وه گیانی خۆی له‌ده‌ست داوه.
هه‌روه‌ها 22ی گوڵانیش پیاوێکی ته‌مه‌ن 47 ساڵی خه‌ڵکی ئاواییی چیچه‌کی مه‌هاباد به بۆنه‌ی هه‌وره‌تریشقه‌وه گیانی خۆی له‌ده‌ست دا که جووتیارێکی ئه‌و ئاوایییه بوو.
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 20ی گوڵان به بۆنه‌ی هه‌وره‌تریشقه پیاوێکی ته‌مه‌ن 60 ساڵی خه‌ڵکی گوندی گوهه‌رانی قه‌زای مه‌رکه‌زی "خووی" گیانی خۆی له‌ده‌ست دا و له‌و ڕووداوه‌دا 9 سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتیش مرداره‌وه بوون.
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 19ی گوڵان شوانێک له به‌رزایییه‌کانی ئاواییی "گندملاعیسی"ی شاری شنۆ به‌هۆی هه‌وره‌تریشقه‌وه گیانی خۆی له‌ده‌ست دا که خه‌ریکی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ و ماڵات بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment