ژماردنه‌وه‌ی دنگه‌کانی هه‌ڵبژاردن پێویستی به‌ حوکمی دادگایە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: ژماردنه‌وه‌ی دنگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پێویستی به‌ حوکمی دادگا هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م دواییه‌ به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردن و به‌ شێوه‌ی ئه‌لکترۆنیکی ئه‌نجام دراوه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌کان، پێشێلکاری یاسایییه‌ و پێویستی به‌ حوکمی دادگه‌ هه‌یه‌.

تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری بڕیاری دادگه‌ بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان، ئه‌و حوکمه‌ هه‌موو سندۆقه‌کانی ده‌نگدان ده‌گرێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14517

Your Comment

You are replying to: .
captcha