به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاگه‌یێندراوه‌که ورده‌كاریی چه‌ند چالاكییێكی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ی له دژی سوپای توركیا له تورکیا و هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته ڕوو كه به‌م شێوه‌یه‌یه"
"له چه‌لی 2 سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران"
له چوارچیوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شه‌هید ئاگری هێزه‌كانمان ئێواره‌ی ٢٠ی ئه‌یار/٣٠ی گوڵان له كاتژمێر ١٨:٣٠ خوله‌كدا سوپای داگیركه‌ری توركیایان له گردی كوردانی ناوچه‌ی چه‌لێی جوله‌مێرگ كرده ئامانج. له‌و چالاكییه‌دا ٣ سه‌نگه‌ری داگیركه‌ران تیكدران و ٢ سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران.
له هه‌مان ڕۆژدا و له كاتژمێر ١٥:١٠ خوله‌كدا له گردی لێلیكانی هه‌رێمی كوردستان له دژی سوپای داگیركه‌ری توركیا چالاكییان ئه‌نجام دا و له‌و چالاكییه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
"له شه‌مزینان سه‌ربازیكی سوپای توركیا كوژرا"
به‌ره‌به‌یانیی ٢١ی ئه‌یار /٣١ی گوڵان له كاتژمێر ٠٧:٠٥ خوله‌كی به‌یانیدا گه‌ریلاكانمان له دژی سوپای توركیا كه له نێوان ڕێگه‌ی هه‌فتتكانێ وتیسێی ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ خه‌ریكی كۆنتڕۆڵ كردنی ڕێگا بوون چالاكییان ئه‌نجام دا و له‌و چالاكییه‌دا سه‌ربازێكی سوپای توركیا كوژرا.
"له پاسوورێ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی"
له ڕێكه‌وتی ١٧ی ئه‌یار /٢٧ی گوڵان سوپای توركیا به هاوكاریی كۆنتراكانی له شاپیرنای ناوچه‌ی ئامه‌د ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی ده‌ست پێكردوووه. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه که‌ڵک له ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی جۆری (زیرخ) وه‌رگیراوه و له ڕۆژی ١٩ی ئه‌یار/ ٢٩ی گوڵان سوپای توركیا به‌شێک له هێزه‌كه‌ی له‌و ناوچه‌یه كشاندوووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment