بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕەت کردنەوەی داوای ئازاد کردنی دەمیرتاش لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئایشه ئاجار باشاران، په‌رله‌مانتاری شاری باتمان-ی پارتی دیموكراتی گه‌لان-هه‌ده‌په و گرووپێک پارێزه‌ر، داواکاریی ئازادکردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش-یان پێشكه‌شی نۆزده‌یەمین دادگا‌ی سزای قورسی ئه‌نقه‌ره كرد.
دادگا ڕۆژی دووشەمە 21ی ئایار دوای هەڵسەنگاندنی داواكارییه‌كه، ڕەتی کردەوە سەلاحەدین دەمیرتاش، کاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ئازاد بکرێت.
Your Comment