توركمان و عەرەبەكانی كەركووک هۆشداری دەدەنە كۆمسیۆن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- خۆپێشاندانی تورکمان و عەرەبەکان لە کەرکووک حەفتەیێکە بەردەوامە و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکەن و 48 كاتژمێریان وەک وادەی دوابڕیار بە كۆمسیۆن داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئستبرق یزدان ئۆغڵو، ڕێکخەری خۆپێشاندانی تورکمانەکان بە كوردستان24 راگەیاند: "ئێمە تەنھا 48 كاتژمێری دیكە چاوەڕێی كۆمسیۆن دەكەین تا ئەنجامی سكاڵاكەمان یەكلایی دەكرێتەوە، دوای ئەو ماوەیە سەركردە و جەماوەرەكەشمان بڕیاری كۆتایی دەدەین، یان مانگرتنی سەرتاسەری رادەگەیەنین یان كاردانەوەكان توندوتیژیان لێدەكەوێتەوە، حكوومەتی عێراق و كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكان لە ئەنجامەكەی بەرپرسیارن".

بە تەنها عەرەب و توکمانەکان نین، بەڵکوو شەش لایەنی کوردیش بەهەمان شێوە تانەیان لە ئەنجامەکان هەیە، لایەنە کوردییەکان نایانەوێت لەگەڵ تورکمان و عەرەبەکان داواکەیان تێکەڵ بكەن، بۆیە سکاڵایان لەو شارە تۆمار نەکردووە.

لەوبارەوە سەید حەسەن شێخانی، بەرپرسی مەڵبەندی بزوتنەوەی ئیسلامی دەڵێت: "ئێمە لە ھەرێمی كوردستان سكاڵامان تۆمار كردووە، لە سكاڵاكەماندا باسی ئەوەكراوە كە دەبێت لە كەركووكیش ھەڵبژاردن دووبارە بكرێتەوە، وەک كورد لە كەركووک سەركەوتوو نین پێشتر 8 كورسیمان ھەبوو ئێستا یەک لایەن كورسییەكانی وەک خۆی ماوەتەوە 6 كورسی ھەیە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14506

Your Comment

You are replying to: .
captcha