په‌رله‌مان هه‌وڵده‌دات هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى مەی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌كى نافه‌رمى، په‌رله‌مانى (ماوه‌ ته‌واوبووى) عێراق، له ‌هه‌وڵدایه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ له‌ 12/ 5/ 2018 ئه‌نجام درا، داواش ده‌كات كۆمسیۆن هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ به‌ڵگه‌كه‌دا هاتووه‌: "هه‌ڵبژاردنى 12/ 5/ 2018ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنێكى تر له‌ گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌ 22/ 12/ 2018 ئه‌نجام بدرێت".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی 9 دادوه‌ر ڕابسپێرێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و دادوه‌رێک بۆ هه‌ر نووسینگه‌یێكی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگاكان له‌ 1/ 7/ 2018ه‌وه‌ دابنرێت تا ئه‌وكاته‌ى له‌لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵییه‌وه‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات.

ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ كاركردن به‌ ئامێری ئه‌لیكترۆنى ڕابگیرێت و جیاكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بكرێت: "هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌ پۆسته‌كانیان لابدرێن، به‌هیچ یاسایه‌كیش كه‌ دژ به‌م یاسایه‌ ده‌بێت، كار نه‌كرێت".

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14503

Your Comment

You are replying to: .
captcha