هاوپه‌یمانیی چوار لایه‌نه‌که‌ بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی عێراق ڕه‌ت کرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی چوار لایه‌نی سائیروون، فه‌تح، ڕه‌وتى حیکمه‌ و نه‌سر بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق ڕه‌ت کرایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه‌ نیوز له‌ زاری سه‌رچاوه‌یێکی سیاسیی هاوپه‌یمانیی فه‌تح بڵاوی کردوووه‌ته‌وه‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ئاماژه‌ به‌ پێکهاتنی هاوپه‌یمانێتییێک له‌لایه‌ن لیسته‌کانی سائیروون، فه‌تح، ڕه‌وتى حیکمه‌ و نه‌سر ده‌که‌ن بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌ و هیچ بنه‌مایێکیان نییه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌ گفتوگۆکان له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامن به‌ڵام تا ئێستا هیچ ڕێککه‌وتنێک ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ پێشتر محه‌مه‌د جه‌میل مه‌یاحى وته‌بێژی ڕه‌وتی حیکمه‌ی عه‌مار حه‌کیم به‌ سۆمه‌ریه‌ نیووزی ڕاگه‌یاندبوو له‌ ماوه‌ى ٧٢ کاتژمێرى داهاتوودا چوار فراکسیۆنه‌ یه‌که‌مه‌که‌ی عێراق واته‌ سائیروون و فه‌تح و ڕه‌وتى حیکمه‌ و نه‌سر هاوپه‌یمانى پێکده‌هێنن و حکوومه‌تى نوێ ڕاده‌گه‌یێنن.

له‌ دوو ڕۆژى ڕابردووشدا موقته‌دا سه‌در که‌ لیسته‌که‌ى به ناوى سائیروون زۆرترین ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى عێراقى به‌ده‌ستهێنا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و هادى عامرى سه‌رۆکى لیستى فه‌تح کۆ بوونه‌وه‌.

هاوکات ئاژانسی هه‌واڵی سکاى نیوز له‌ زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌یێکه‌وه‌ بڵاوی کردبوووه‌وه‌ که‌ له‌ کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادیدا موقته‌دا سه‌در به‌ عه‌بادی ڕاگه‌یاندوووه‌ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیرانى پێده‌داته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو ده‌ست له‌ حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى بکێشێته‌وه‌ و تاوه‌کوو ئێستاش دیار نییه‌ که‌ وه‌ڵامى عه‌بادى چی بوووه‌.

لیستى سائیرون به‌ سه‌رپه‌رشتیی موقته‌دا سه‌در له‌ کۆى ٣٢٩ کورسى په‌رله‌مانى عێراق به‌ به‌ده‌ستهێنانى ٥٤ کورسى په‌رله‌مان بوو به‌ براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق و له‌ ئێستاشدا هه‌وڵه‌کانی بۆ پێکهێنانى حکوومه‌تى نوێى عێراق به‌ چڕى ده‌ست یپێکردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14487

Your Comment

You are replying to: .
captcha