بەرپرسێکى کانتۆنى عەفرین: ڕووسیا و ئەمریکا و تورکیا ڕێککەوتن لە سەر شارەکە واژۆ دەکەن

به‌شی سووریا- هاوسەرۆکى کانتۆنى عەفرین ئاشکرای کرد هەر یەکە لە ڕووسیا و ئەمریکا و تورکیا دەیانەوێت ڕێککەوتنێکى نوێ لە سەر عەفرین واژۆ بکەن کە تا ئێستا ناوەڕۆکى ڕێککەوتنەکە دیار نییە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسى هاوارنیوز لە سەر زارى ڕۆنی مێهمت سه‌رۆکی هاوبه‌شی کانتۆنی عه‌فرین بڵاوی کردەوە: "ڕووسیا و ئه‌مریکا و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ عه‌فرین ڕێککه‌وتننامه‌ واژۆ ده‌که‌ن''.

ناوبراو ڕاشی‌گەیاند: هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ هەوڵى چوونه‌ ناوه‌وەی عه‌فرین دەدەن و به‌و بۆنه‌وه‌ له‌ گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر له‌گه‌ڵ چەکدارانی سوپای ئازاد شه‌ڕ ده‌که‌ن.

ئەو بەرپرسەى کانتۆنى عەفرین ئاشکراشی کرد: هێزه‌کانی ئه‌مریکا و هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ چوونی یه‌په‌گه‌ بۆ عه‌فرین ڕێگری ده‌که‌ن و ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ که‌ ڕووسیا و ئه‌مریکا و تورکیا له ‌سه‌ر عه‌فرین بڕیار وایه‌ ڕێککه‌وتن واژۆ بکه‌ن، له‌و ڕێککه‌وتنه‌ هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان و هاوپه‌یمانیی دژ به‌ داعشیش به‌شداری ده‌که‌ن.

ڕۆنی مێهمت ئەوەشى خستەڕوو: سه‌باره‌ت به‌ ورده‌کاری ڕێککه‌وتنه‌که‌ هیچ شتێک تا ئێستا‌ ئاشكرا نه‌بوووه‌.

پێشتر لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بۆ سەر عەفرین دەست‌پێکرد و پاش ٥٨ ڕۆژ له‌ به‌رگریی شەڕڤانان شارى عەفرینى کۆنتڕۆڵ کرد و بەرپرسانى تورکیاش لە دوایین لێدوانیاندا جەختیان لەوە کردەوە کە ئامادە نین شارەکە ڕادەستى دیمەشقیش بکەن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14484

Your Comment

You are replying to: .
captcha