ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی باڵای نێوان بارزانی ‌و سه‌در‌ و عه‌بادی له‌ئارادایه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی باڵای نێوان سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی له‌ئارادایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژماره‌یێک سه‌رچاوه‌ی سیاسیی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له ‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌سه‌ر ئاستی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی لووتكه‌ یاخود له‌سه‌ر ئاستی كۆبوونه‌وه‌ی باڵای دوو لایه‌نه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر، خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی قه‌رار، ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی عێراق كۆ ببنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوووه‌ تا ئێستا هه‌ڵوێستی مه‌سعوود بارزانی له‌باره‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سه‌در ڕوون نییه‌ چوونكه‌ پێشتر زۆر كات ئاماژه‌ به‌وه ‌ده‌كرا كه‌ بارزانی له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستی عه‌بادی بۆ پرسی ڕیفراندۆم ‌و که‌رکووک سزای ناوبراو بدات‌ و له‌گه‌ڵ نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا هاوپه‌یمانییه‌تی ببه‌ستێت گه‌رچی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌یان له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه‌ به‌ دوور زانیوه‌ به‌ڵام نه‌یانشاردوووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێرانییه‌كان بۆ هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بارزانیدا له‌ په‌یوه‌ندیدان.

له‌ هه‌نگاوێكی ڕه‌مزیشدا پێشنیازی ئه‌وه ‌كراوه‌ كه‌ هاوپه‌یمانییه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌در و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مان له ‌شاری مووسڵه‌وه‌ ئاشكرا بكرێت.

له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراقه‌وه‌ چاودێران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن له ‌پاش دوایین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌در و عه‌بادی پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووهه‌‌می سه‌رۆک وه‌زیران له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه‌ به‌هێز بوووه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14479

Your Comment

You are replying to: .
captcha