کەمتەرخەمیی کۆمسیۆن وای کرد ئێزدییەکان هیچ نوێنەرێکیان نەبێ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڤیان دەخیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای‌گەیاند: كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی هۆكاری سه‌رنه‌كه‌وتنی كاندیده‌كانی ئێزیدییه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڤیان دەخیل کە پەرلەمانتاری ئێزدییەکانە لە پەرلەمانی بەغدا لە ڕاگەیەنراویکدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان ڕای‌گەیاند: له ‌كاتێكدا كه‌ پیرۆزبایی له‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌كه‌م، هاوكات ده‌ڵێم كه‌مته‌رخه‌میی كۆمسیۆن بوووه‌ ‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كاندیدێكی ئێزیدی سه‌رنه‌كه‌وێت و ئێزیدییه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای ٢٠٠٣ه‌وه‌ بێ نوێنه‌ر ده‌بن له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

ناوبراو دەشڵێت: ده‌یان هه‌زار ده‌نگی ئێزیدییه‌كانی شه‌نگالی له‌ خێوه‌تگه‌كاندا به‌ هه‌دەر دراوە و بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كاندیدێكی ئێزیدی ده‌رنه‌چێت، له ‌كاتێكدا ئێزیدییه‌كان پێویستیان به‌وه‌یه‌ نوێنه‌ریان هه‌بێت و مافه‌كانی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن.

ڕاشی‌گەیاند: ئه‌و زیانه‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌ی له‌ كاندیده‌كانی ئێزدی كه‌وتوووه‌، ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆی كۆمسیۆن، به‌هۆی ئه‌و مه‌رجه‌ خراپانه‌ی بۆ ده‌نگدان داینابوون، داوا ده‌كه‌ین به‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدانی ئاواره‌ ئێزدییه‌كان بچێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ پارێزگای دهۆک، وه‌ک ئه‌نجام بیخاته‌ پاڵ ده‌نگه‌كانی تر، ئه‌و كاته‌ دڵنیاین ئه‌نجامه‌كان له ‌به‌رژه‌وه‌ندی كاندیده‌كانی ئێزدی له‌ شه‌نگال ده‌گۆڕێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14477

Your Comment

You are replying to: .
captcha