پێ‌ده‌چێت یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق بکشێنه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌ بڕیاری ئه‌و حیزبه‌ و ژماره‌یێک له‌ حیزبه‌ کوردستانییه‌کان ده‌کات بۆ کشانه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موسه‌ننا ئه‌مین به‌ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی وت: یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان و ژماره‌یێکی دیکه‌ له‌ حیزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌وان کۆمه‌ڵ و حیزبی شیووعی خه‌ریکن پرسی کشانه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق لێک ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و زوڵمه‌ی له‌وان کراوه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر بسه‌لمێندرێت که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستانیش ساخته‌کاری ئه‌نجام دراوه‌ بایکۆت کردنی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمیش له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14472

Your Comment

You are replying to: .
captcha