عامری، مالیکی، عه‌لاوی، حه‌کیم، بارزانی و سه‌در تاوتوێی پێکهێنانی حکوومه‌ت ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هاوپه‌یمانییه‌کانی ده‌وڵه‌تی یاسا، وه‌ته‌نییه‌، سائیروون، ڕه‌وتی حیکمه‌ و پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراقیان لێک دایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 20ی ئایار نووسینگه‌ی هادی عامری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌یاننامه‌یێکی ده‌رکرد و له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ڕای‌گه‌یاند که‌ ناوبراو له‌گه‌ڵ نووری مالیکی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌ و عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌ دیدار و له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گفتوگۆی کردوووه‌.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوووه‌ که‌ عامری له‌ دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مالیکی، عه‌لاوی، حه‌کیم و بارزانی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق خستۆته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 21ی ئایار سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌ شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی سائیروون دیدار و هاوپێوه‌ند به‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق گفتوگۆی کردبوو.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14470

Your Comment

You are replying to: .
captcha