به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحه‌ڕه‌م ئینجه به‌ربژێری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی 24ی جوونی 2018ی تورکیا ئاماژه‌ی دایه کێشه‌کانی سیسته‌می فێرکاریی تورکیا و وتی: پاش ئه‌وه‌ی ببمه سه‌رۆک کۆماری تورکیا له دوای ساڵێک و به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌خوازه‌کان، کورد و موحافزه‌کاران سیسته‌مێکی فێرکاری که به پشتبه‌ستن به ڕێککه‌وتنی هه‌مه‌لایه‌نه داڕێژراوه، داده‌مه‌زرێنم.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕه‌خنه‌ی گرت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و وتی: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له ئێستادا به عه‌قڵ و مه‌نتقه‌وه به‌ره‌وپێش ناڕوات. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه نابێ ببێته گه‌مه‌ی سیاسه‌تی ناوخۆیی به‌ڵکوو ده‌بێ به عه‌قڵ و مه‌نتقه‌وه به‌ره‌وپێش بڕوات. پرسی ئێوه پرسی فه‌له‌ستین نییه به‌ڵکوو پرسی هه‌ڵبژاردنه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment