بۆمبێک لە سەر ڕێی هێزێکی سوپای تورکیا دەتەقێندرێتەوە

به‌شی تورکیا- به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له‌ کاتی تێپەڕانی کاروانی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له‌ پارێزگای کوردنشینی ئاگری، 2 سه‌ربازی سوپای تورکیا کوژران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ کاتی تێپەڕانی کاروانی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له‌ پارێزگای کوردنشینی ئاگری بۆمبێک که‌ له‌ سه‌ر ڕێگای ئه‌و کاروانه‌دا چێندرابوو، ته‌قێندرایه‌وه‌‌ و به‌ هۆی وه‌گه‌ڕانی ئۆتۆمبیله‌ زرێپۆشه‌که‌ی سوپای تورکیا 2 سه‌ربازی ئه‌و سوپایه‌ کوژران.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ده‌ست گه‌یشتوون هێزه‌ سنوورییه‌کانی سوپای تورکیا لە سه‌نته‌ری دۆغۆ بایزید به‌ره‌و سنووره‌کانی ئێران نێردرابوون که‌ له‌ ناوچه‌ی چیای ئاگری بۆمبێک ده‌ته‌قێندرێته‌وه‌ و له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا چه‌نگیز ئۆسلۆ له‌دایکبووی مووش و ڕه‌جه‌ب ییڵدرم له‌دایکبووی تۆکاتی تورکیا له‌ هێزه‌کانی سوپای تورکیا گیانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیا PKKیان به‌ بکەری ئه‌و بۆمبنانه‌وه‌ ناساندوووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14456

Your Comment

You are replying to: .
captcha