به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له کاتی تێپەڕانی کاروانی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له پارێزگای کوردنشینی ئاگری بۆمبێک که له سه‌ر ڕێگای ئه‌و کاروانه‌دا چێندرابوو، ته‌قێندرایه‌وه و به هۆی وه‌گه‌ڕانی ئۆتۆمبیله زرێپۆشه‌که‌ی سوپای تورکیا 2 سه‌ربازی ئه‌و سوپایه کوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ده‌ست گه‌یشتوون هێزه سنوورییه‌کانی سوپای تورکیا لە سه‌نته‌ری دۆغۆ بایزید به‌ره‌و سنووره‌کانی ئێران نێردرابوون که له ناوچه‌ی چیای ئاگری بۆمبێک ده‌ته‌قێندرێته‌وه و له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا چه‌نگیز ئۆسلۆ له‌دایکبووی مووش و ڕه‌جه‌ب ییڵدرم له‌دایکبووی تۆکاتی تورکیا له هێزه‌کانی سوپای تورکیا گیانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا PKKیان به بکەری ئه‌و بۆمبنانه‌وه ناساندوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment