دادگای فیدراڵی لەسەر تانەی ھەڵبژاردن ھاتە دەنگ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو تانەیەی لەئەنجامی هەڵبژاردن ئاراستەی كراوە، روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت: پێویستە تانەكە ئاراستەی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بكرێت و رۆڵی دادگاكەش لەدوای پێشكەشكردنی ناوی كاندیدە دەرچووەكان دەست پێدەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەیاس سامۆك، وتەبێژی فەرمیی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، راگەیاندراوێكی لەبارەی ئەو تانەیە بڵاو كردەوە، كە ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن ئاراستەی كردبوون.

لەو راگەیاندراوەدا كە ڕۆژی 20ی 5ی 2018 بڵاو كراوەتەوە، هاتووە: " تانە و سكاڵاكان سەرەتا پێشكەشی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكرێت، ئەوەش بەگوێرەی حوكمەكانی مادەی (8) لە یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەمواركراو.

راگەیاندراوەكە، ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو بڕیارەی لە ئەنجومەنی كۆمسیاران دەردەچێت، دەكرێ لەبەردەم دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان-ی دادگای هەمواركردنەوەی فیدراڵی تانەی لێبدرێت.

وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵیی، روونیشی كردۆتەوە، رۆڵی دادگاكەیان ئەو كاتە دەست پێدەكات، كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لیستی ناوی كاندیدە دەرچووەكان بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران پێشكەش دەكات، لەئەگەری هەبوونی تانەش، ئەوا دەكرێ پێشكەشی دادگای باڵای فیدراڵی بكرێت لەمیانەی چاوخشاندنەوە بە پرۆسەی پەسەندكردنی لیستە براوەكانی هەڵبژاردن.

News Code 14450

Your Comment

You are replying to: .
captcha