پەرلەمان دەستلەكاركێشانەوەی یوسف محەمەد تاوتوێ دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەفتەی داهاتوو دوا دەخرێت، سكرتێری پەرلەمانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت: لەو دانیشتنەدا دەستلەكاركێشانەوەی یوسف محەمەد لەپۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەخرێتە بەرنامەی كارەوە.

بێگەرد تاڵەبانی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاند: بەهۆی تەواونەبوونی راپۆرتی هەردوو لیژنەی یاسایی و دارایی لەسەر پرۆژەیاسای چاكسازی، دانیشتنەکەی دووشەمە 21ی 5ی 2018 پەرلەمان ناكرێت.

ناوبراو وتیشی: " بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاساییەوە، كۆبوونەوەی هەردوو لیژنەی یاسایی و دارایی نەكراوە بۆ تەواوكردنی راپۆرتی هاوبەش، بۆیە دانیشتنی پەرلەمان دوا دەكەوێت و رەنگە بكەوێتە هەفتەی داهاتوو".

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاند: هەر كە كۆبوونەوەی پەرلەمان كرا، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی یوسف محەمەد دەخرێتە بەرنامەی كارەوە.

لەلایەن خۆشییەوە، دلێر ماوەتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: دوای كۆبوونەوەیێک لەپەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەی د.یوسف محەمەد، دەبێت سەرۆكی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، یاخود میكانیزمێكی دیكە دابنرێت بۆ ئەوەی ئەم چەند مانگە، پەرلەمانی كوردستان كارەكانی خۆی بەباشی ئەنجام بدات.

News Code 14449

Your Comment

You are replying to: .
captcha