بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەنووسییدا لە شاری هەولێر، عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، ئاشکرای کرد، کە لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و کەسایەتیەکانی کوردستان لە کۆبوونەوە و ڕاگۆڕینەوەدان بۆ پێکهێنانی لیستێکی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان.
عەبدولستار مەجید وتیشی: ئێمە وامان پێ باشە بەرەی ناڕازیی لە لیستێکی هاوبەش و بە ناوێکی گشتیی پێکبهێنن و هەمووان تێدا کۆ ببنەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ، ڕاشیگەیاند، ئەم لیستە هاوبەشە تەنیا بۆ هەرێمی کوردستانە نەک بۆ ناوچە دابڕێندراوەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment