ئه‌ردۆغان بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات له‌ هیچ کارێک درێخ ناکات

به‌شی تورکیا- عه‌بدوله‌تیف شێنه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌ردۆغان بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات له‌ هیچ کارێک درێخ ناکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوله‌تیف شێنه‌ر ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ و جێگری پێشووی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌خنه‌ی توند له‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌گرێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان که‌سێکه‌ که‌ هه‌میشه‌ له‌ سیاسه‌تدا به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسیی خۆی له‌ ئه‌وله‌وییه‌ت داده‌نێت. ئه‌ردۆغان سیاسه‌ت به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسیی خۆی به‌ڕێوه‌ ده‌بات و بۆ ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌وڵ ده‌دات. به‌ هیچ له‌ونێک له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات بۆ ناوبراو له‌ئارادا نییه‌. بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵات به‌جێ نه‌هێڵێت هه‌ر کارێک ئه‌نجام ده‌دات. له‌ ڕاستیدا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ده‌ستدانی حاکمییه‌ت له‌ په‌رله‌مان ناتوانێت کۆنتڕۆڵ بکات به‌ڵام بۆ شکست نه‌هێنان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له‌ هیچ کارێک درێخ ناکات.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: هه‌ر بابه‌تێک هه‌یه‌ جه‌نابی ئه‌ردۆغان چیتر ئه‌و ئه‌ردۆغانه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو نییه‌ چوونکه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی خۆی هه‌ندێک کاری ئه‌نجامی داوه‌. هه‌ڵه‌یێکی زۆر له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئه‌نجام دراوه‌. وێ‌ده‌چێت کۆنتڕۆڵ و عه‌قڵانییه‌تی سیاسیی خۆی له‌ ده‌ست داوه‌. له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش ده‌توانێت ئه‌و هه‌ڵه‌یانه‌ دووپات بکاته‌وه‌ و به‌و بۆنه‌وه‌ شکست بخوات.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی بیرگون

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14415

Your Comment

You are replying to: .
captcha