بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعات 11ی بەیانی ئەمڕۆ 19/5/2018 مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەسەرپەرشتی جێگری سكرتێری گشتی كۆسرەت ڕەسوول، كۆبونەوەی ئاسایی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و ریزبەندی لایەنە سیاسیەكانی عێراق و كێشمەكێشەكانی چۆنیەتی پێكهێنانی كابینەی نوێ، ساز کرد.
لە كۆبوونەوەكەدا، مەكتەبی سیاسی، جەختی لە بەردوامیی خەبات كردەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناو لایەنە سیاسییە كوردستانیەكان، هەتا یەک ستراتیژی كوردستانی، دوای ئەم هەڵبژاردنە، بە دەرس وەرگرتن لە زیانەكانی نەبوونی یەكڕیزی ناو لایەنە كوردستانیەكان، لە چوار ساڵی رابوردوودا، بەرنامەی هاوبەشمان لەسەر ئاستی عێراق، بۆ مافە دەستوری و سیاسی و ئابوری و هاوپشكی حوكمڕانی، هەبێ. بۆئەوەی یەكێتی بەوردیی و وریایی دۆخی بەغداد و ململانێ و سیاسەتی هەموو لایێک بێ، وەفدێكی باڵای دانووستاندن بۆ لایەن و جەمسەرەكانی عێراق پێكهێنا.
لەسەر ئاستی كوردستانیش، سیاسەتی یەكێتی دوورە لە تومەت هەڵبەستن و سیاسەتی كاردانەوە، ئەنجامی توێژینەوەی یاسایی لە سەرانسەری عێراقدا، یەكلاكەرەوە دەبێ. سەرەڕای تومەتەكان و هەڵمەتی پروپاگەندە، یەكێتی خۆی بە بەرپرسیاری چارەنووسی دۆخەكە دەزانێ، دەرگاكانی بۆ گەڵاڵەی هاوبەش، لەگەڵ تەواوی لایەنەكاندا كراوەیە. لەم پێناوەشدا، مەكتەبی سیاسی وەفدێكی باڵای بۆ گفتوگۆ لەسەر ئاستی كوردستان، پێكهێنا.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment