بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئەنجامی ڕاگەیێندراوی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاڵا تاڵەبانی دەرچووە و دەنگی پێویستی هێناوە.
ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاندیدی ژمارە پێنجی لیستی هاوپەیمانیی بەغدا بوو، کە لیستێکی عەرەبی سوننەیە و مەحموود مەشهەدانی سەرۆکایەتی دەکات، لەو لیستەدا دوو هەزار و 904 دەنگی بەدەست هێنا و بووەوە پەرلەمانتاری عێراق.
ئاڵا تەحسین حەبیب تاڵەبانی پێشتر دوو خوول پەرلەمانتاری عێراق بووە و لە خولی پێشووی پەرلەمان نزیکەی پێنج هەزار دەنگی لە لیستی یەکێتی لە کەرکووک بەدەستهێنابوو. ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment