زێباری جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی بایکۆت کردنی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی بایکۆت کردنی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن تێکڕای فراکسیۆنه‌کانه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا نووسیی: پێویسته‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن تێکڕای فراکسیۆنه‌کانه‌وه‌ بایکۆت بکرێت که‌ سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆ ڕزگار کردنی شکست‌خواردوووان و گه‌نده‌ڵکاران و شکست هێنانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن داوای به‌ڕێوه‌ چوونی کردوووه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: ده‌بێ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردن تێکڕای سکاڵاکان هاوپه‌یوه‌ند به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 2018 لێک بداته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14379

Your Comment

You are replying to: .
captcha