بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هیزەر ناوێرت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە واشنتن گوتی لە ماوەی رابردوودا زۆرجار ئەم بابەتە لە نێوان بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و تورکیادا باس کراوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی.
ئەم گوتەیەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا لە واشنتن کۆ ببنەوە.
رۆژی پێنجشەممە میدیای تورکیا بڵاوی کردەوە، تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بابەتی کشاندنەوەی هەسەدە دەبێت لە منبج.
هیزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: "گفتوگۆکان دەربارەی منبج بەردەوامن و هیچ ئەنجامێک بەدەست نەگەیشتووە. ئەمە شتێکە لە ناتۆ باسمان کردووە، ئەوەش کاتێک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاوشانەکەی لە برۆکسل کۆ بووەوە هیچ شتێکی نوێشمان دەربارەی ئەو بابەتە لەبەردەست نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment