چین یه‌که‌م که‌شتی فڕۆکه‌هه‌ڵگری دروست‌کراوی خۆی تاقی کرده‌وه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- بۆ یه‌که‌مجار چین که‌شتییێکی فڕۆکه‌ هه‌ڵگری دروست‌کراوی خۆی تاقی کرده‌وه‌ که‌ توانای هه‌ڵگرتنی نزیکه‌ی ٤٠ فڕۆکه‌ی هه‌یه‌.

کوردپرێس- ماڵپه‌ڕی دۆیچه‌ڤێله‌ بڵاوی کرده‌وه‌ چین یه‌که‌م که‌شتی فڕۆکه‌هه‌ڵگری دروست‌کراوی خۆی له‌ یه‌کێک له‌ به‌نده‌ره‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی ده‌ریا کردوووه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجام‌دانی زنجیره‌یێک تاقیکاری له‌سه‌ر که‌شتییه‌که‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌ به‌ وته‌ی شاره‌زایان تا نزیکه‌ی دوو ساڵی‌تر چین ده‌توانێت که‌ڵک له‌ که‌شتییه‌که‌ وه‌ربگرێت و به‌وه‌ش چین ده‌چێته‌ پاڵ وڵاته‌ زلهێزه‌کانی جیهان که‌ که‌شتی فڕۆهه‌ڵگری دروست‌کراوی خۆیان هه‌یه‌.

به‌پێی داتاکانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین مۆدێلی ئه‌و که‌شتییه‌ Typ 001Aیه‌ و توانای گواستنه‌وه‌ی ٧٠ هه‌زار تۆنی هه‌یه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ش له‌ ڕووی قه‌باره‌ و هێزه‌وه‌ ناتوانێت کێبڕکێ له‌گه‌ڵ که‌شتییه‌ فڕۆکه‌هه‌ڵگره‌کانی دروست‌کراوی ئه‌مریکا بکات.

دۆیچه‌ڤێله‌ ئاشکراشی کردوووه‌ تا ئێستا چین ته‌نها خاوه‌نی که‌شتییێکی فڕۆکه‌هه‌ڵگره‌ به‌ ناوی لیائۆنینگ که‌ نزیکه‌ی ٣٠ ساڵ پێش ئێستا له‌ یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت دروست کراوه‌ و ساڵی ٢٠١٢ فرۆشراوه‌ به‌ چین.

که‌شتی لیائۆنینگ هاوشێوه‌ی که‌شتییه‌ فڕۆکه‌هه‌ڵگره‌که‌ی دروست‌کراوی چین توانای هه‌ڵگرتنی نزیکه‌ی ٤٠ فڕۆکه‌ی هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14332

Your Comment

You are replying to: .
captcha