به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه پرسی کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی له لایه‌ن تورکیا و وتی: یۆنان چلۆن له ڕووسیا سیسته‌می S-300ی کڕیوه ئێمه‌ش وه‌کوو وڵاتێکی ئه‌ندامی ناتۆ S-400 ده‌کڕین و ئه‌وه‌ش هیچ کێشه‌یێکی نییه. به‌تایبه‌ت ئێمه ناتوانین ئه‌و نه‌وت و گازه‌ی که له ڕووسیا ده‌کڕین بیپچڕین. 5 ملیۆن گه‌شتیار له ڕووسیا سه‌ردانی وڵات ده‌که‌ن.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: کاتێک دێت که ئێمه له هاوپه‌یمانی خۆمان له ناتۆ –وڵاتی ئه‌مریکا- ته‌نانه‌ت به دراوه‌که‌شی ناتوانین چه‌ک بکڕین. ده‌توانن به بیانۆی ئه‌وه‌ی که له سێنا مۆڵه‌ت ده‌رنه‌کراوه خۆیان ببوێرن له ناردنی چه‌ک. به‌م بۆنه‌وه به هیچ له‌ونێک ده‌ستبه‌رداری کڕینی S-400 نابین. به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که ڕووسیا به مه‌رجێکی زۆر به‌رجسته قه‌رزی به ئێمه داوه. دابین کردنی پێداویستییه‌کانی پیشه‌ی به‌رگریی تورکیا به باشترین شێوه مافی سروشتی تورکیایه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment