به‌پێی هه‌واڵی کورددپرێس، عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن به هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووزی وت: ده‌بێ سیاسه‌توانانی عێراق ئاوڕ له ئاستی وشیاری و فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکی عێراق بده‌نه‌وه و بزانن که وابه‌سته‌یی به عه‌شیره و حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ ئه‌م خه‌ڵکه پیرۆزه هه‌ر بۆیه نوێنه‌رانی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و سه‌رۆک عه‌شیره‌کانه‌وه پێک ده‌هات که‌واته بایکۆت کردنی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی عێراقه‌وه ده‌بێ عیبره‌تێک بێت بۆ سه‌رکرده‌ی حیزبه سیاسییه‌کانی عێراق.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات پڕۆسه‌ی ئه‌مدواییه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ره‌وڕووی بایکۆت و توندوتیژیی ئاشکرا بوویه‌وه و هیوای خواست که ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه نه‌خشه‌ڕێگایێک بۆ ڕزگار کردنی عێراق و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی مه‌ده‌نی بێت که خه‌ڵکی عێراق بتوانن له ئاسایش و ئه‌منییه‌ت به‌هره‌مه‌ند بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment