یه‌کێتی پاڵپشتی ده‌کات له‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌یی له‌ عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی فه‌رمیی نووسینگه‌ی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ سه‌ر پاڵپشتیی ئه‌و حیزبه‌ له‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌یی گشتگیر له‌ عێراق جه‌ختی کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌ته‌کان له‌ عێراق له‌ ڕێگای ڕێککه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ پێکده‌هێندرێن، وتی: یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان پاڵپشتیی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌ییی گشتگیر له‌ عێراق ده‌کات.

پیره‌ داوای له‌ هه‌موو پارته‌ کوردستانییه‌کان کرد بۆ پاراستنی ماف و ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان هاوپه‌یمانییێک پێکبهێنن و وتی: ئێستا ناتوانین باسی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق بکه‌ین، به‌ڵام یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ پاڵ هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌کانی عێراق ده‌مێنێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14283

Your Comment

You are replying to: .
captcha