بووژانه‌وه‌ی دووباره‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی هه‌ڵه‌یێک له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق دێته‌ ئه‌ژمار‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی "الحکمه الوطنی" له‌ په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ڕه‌وتی "الحکمه الوطنی" دووباره‌ بۆ هاوپه‌یمانیی نیشتمانی ناگه‌ڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: بووژانه‌وه‌ی دووباره‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی هه‌ڵه‌یێک له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق دێته‌ ئه‌ژمار.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌بیب ته‌رفی به‌ هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"ی وت: به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ هاوپه‌یمانیی سائیروون، نه‌سر و فه‌تح له‌ چینه‌ جۆراوجۆره‌کانی خه‌ڵکی عێراق پێک دێت هه‌ر بۆیه‌ ڕه‌وتی "الحکمه الوطنی" دووباره‌ بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانیی عێراق ناگه‌ڕێته‌وه‌ و به‌شداری له‌و هاوپه‌یمانییه‌ ناکات.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: هێشتاکه‌ شوناسی هاوپه‌یمانییه‌کانی داهاتووی نێوان حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌ عێراق ئاشکرا نه‌بوووه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ له‌گه‌ڵ فه‌تح، نه‌سر و سائیروون ئه‌نجام بدرێت "الحکمه الوطنی" هێڵێکی سووری بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وان نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14277

Your Comment

You are replying to: .
captcha