به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کاردانه‌وه‌ی به ڕووداوه‌که‌ی غه‌زه پیشان دا و داوای له کۆنسوولی ئیسرائیل له ئه‌سته‌نبۆڵ کرد بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌که‌ی.
ئه‌و کاره له حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو به بۆنه‌ی ڕووداوه‌کانی غه‌زه ئیتان نائه باڵوێزی ئیسرائیل له ئه‌نقه‌ره‌ی بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه کرد و داوای له ناوبراو کرد که بۆ وڵاته‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه.
شایانی باسه؛ به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون له هێرشی دڕندانه‌ی هێزه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ناڕازیی غه‌زه تاکوو ئێستا 60 که‌س کوژران و 2 هه‌زار و 600 که‌سیش بریندار بوونه که باری ته‌ندروستی ژماره‌یێکیان به ناجێگیر ڕاگه‌یێندراوه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment