به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێژووناسانی زانستگای تۆبینگنی ئه‌ڵمانیا به خوێندنه‌وه‌ی وردی که‌تیبه‌ی گڵێنه‌یی که له ساڵی 2017 له گوندی باستکی له باکووری هه‌رێمی کوردستان دۆزرابوون، شوێنی یه‌کێک له شاره مێژووییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1250 ساڵ پێش زایین.
که‌تیبه‌ی گڵێنه دۆزراوه‌کان مێژوویان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1250 ساڵ پێش زایین و ناوچه‌ی ناوبراو له‌و کاته‌دا به‌شێک له ئیمپراتووریی ئاشوورییان بوووه. مێژووناسان ئه‌وه‌یان که‌شف کردوووه که له ڕاستیدا گوندی ئێستای باستکی له هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر که‌لاوه‌کانی شاری مێژوویی و ونبووی مردامان دروست کراوه.
پرۆفسۆر پیتر فالزر سه‌رپه‌ره‌شتی گرووپی مێژووناسیی زانستگای تۆبینگنی ئه‌ڵمانیا له ڕوون کردنه‌وه‌ی دۆزراوه‌کانی ئه‌و گرووپه وتوویه‌تی شاری مردامان به بێ شک یه‌کێک له شاره کاریگهردانهرهکان و قهلهمڕۆی پاشایی بوووه و هۆکاره‌که‌شی دانان له سه‌ر ڕێگای مێزۆپۆتامیا، ئاناتوولی و سووریا بوووه.
به وته‌ی پرۆفسۆر فالزر، قهلهمڕۆی مردامان له ساڵه‌کانی 1200 تا 1250 یه‌کێک له قهلهمڕۆوه گرینگه‌کانی ئاشووریان بوووه. کارناسانی هه‌ندێ له زانستگاکانی دیکه له‌وان هیدلبرگ له نووسینه‌وه و وه‌رگێڕانی نووسراوه‌کانی سه‌ر که‌تیبه گڵێنه‌کان هاوکارییان کردوووه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به لێکدانه‌وه‌ی زیاتری که‌تیبه‌کان زانیارییێکی نوێ له شێوازی حوکمڕانی له‌و ناوچه‌یه به‌ده‌ست بێت.
به وته‌ی کارناسان، مێژووناسان پێشتر ده‌یانزانی که شارێک به ناوی مردامان بوونی هه‌یه به‌ڵام شوێنه‌که‌ی دیار نه‌بوو. به وه‌رگێڕانی نووسراوه‌کانی سه‌ر که‌تیبه گڵێنه دۆزراوه‌کان ڕوون کرا گوندی مێژووییی باستکی له باکووری هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر کلاوهکانی شاری مرداماندا دروست کراوه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هریتیج
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment