له‌ ڕووداوێکی هاتوچۆدا 5 هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی

به‌شی ئیلام- سه‌رۆک پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای ئیلام ده‌ڵێت: ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ ڕووداوێکی هاتوچۆ له‌ میحوه‌ری سه‌رابله‌- ئیلام 5 هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رهه‌نگ هیمه‌تی‌زاده‌ ڕای‌گه‌یاند: نیوه‌ی شه‌وی ڕابردوو (سێشه‌ممه‌ 25ی گوڵان) ئۆتۆمبێلی جۆری تاکسی سه‌مه‌ند له‌ ڕێگای کرماشانه‌وه‌ به‌ره‌و ئیلام ده‌ڕۆیشت و لۆرییێکیش له‌ ئیلامه‌وه‌ به‌ره‌و کرماشان ده‌ڕۆیشت که‌ له‌ جاده‌ی ئیلام- کرماشان لێکیان دا و به‌داخه‌وه‌ 5 سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری سه‌مه‌ند گیانیان له‌ده‌ست دا.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌و ڕووداوه هاتوچۆوه‌‌ له‌ بانکۆلی سه‌رابله‌ و له‌ قه‌مچێکی مه‌ترسیدار ڕووی داوه‌ و هێزه‌کانی پۆلیس خه‌ریکن هۆکاری ئه‌و ڕووداوه‌ لێک ده‌ده‌نه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14253

Your Comment

You are replying to: .
captcha