به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رهه‌نگ هیمهتیزاده ڕایگه‌یاند: نیوه‌ی شه‌وی ڕابردوو (سێشه‌ممه 25ی گوڵان) ئۆتۆمبێلی جۆری تاکسی سه‌مه‌ند له ڕێگای کرماشانه‌وه به‌ره‌و ئیلام ده‌ڕۆیشت و لۆرییێکیش له ئیلامه‌وه به‌ره‌و کرماشان ده‌ڕۆیشت که له جاده‌ی ئیلام- کرماشان لێکیان دا و به‌داخه‌وه 5 سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری سه‌مه‌ند گیانیان له‌ده‌ست دا.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و ڕووداوه هاتوچۆوه له بانکۆلی سه‌رابله و له قهمچێکی مه‌ترسیدار ڕووی داوه و هێزه‌کانی پۆلیس خه‌ریکن هۆکاری ئه‌و ڕووداوه لێک ده‌ده‌نه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment