دەوڵەتی یاسا، ئیئتیلافێک بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی سیاسی پێکدێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا وتی: ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا تا 48 کاتژمێری داهاتوو ئیئتیلافێکی هەڵبژاردنی بەهێزتر لە ڕێگای هاوپەیمانی لەگەڵ چەند ئیئتیلافێکی دیکە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی سیاسی پێکدێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاشم ڕکابی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا ڕایگەیاند: گفتوگۆ و ناکۆکیی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە نێوا ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە بارەی پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی سیاسی کۆتایی پێهاتووە و تا 48 کاتژمێری داهاتوو ئیئتیلافێکی هەڵبژاردنی بەهێزتر لە ڕێگای هاوپەیمانی لەگەڵ چەند ئیئتیلافێکی دیکە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی سیاسی پێکدێنێت.

ڕکابی زیادی کرد ڕۆژی ڕابردوو (دووشەممە) پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن چەند حیزب و ڕەوتی سیاسی تەڤڵی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بوونە و ژمارەیێک شاندی کوردی پێکهاتوو لە چەند حیزبی جیاواز بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ دەوڵەتی یاسا گەیشتوونەتە بەغدا.

ناوبراو ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەت کردەوە کە باس لە گفتوگۆی نێوان ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و ئیئتیلافی سائروون دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14245

Your Comment

You are replying to: .
captcha