بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاشم ڕکابی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا ڕایگەیاند: گفتوگۆ و ناکۆکیی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە نێوا ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە بارەی پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی سیاسی کۆتایی پێهاتووە و تا 48 کاتژمێری داهاتوو ئیئتیلافێکی هەڵبژاردنی بەهێزتر لە ڕێگای هاوپەیمانی لەگەڵ چەند ئیئتیلافێکی دیکە بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی سیاسی پێکدێنێت.
ڕکابی زیادی کرد ڕۆژی ڕابردوو (دووشەممە) پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن چەند حیزب و ڕەوتی سیاسی تەڤڵی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بوونە و ژمارەیێک شاندی کوردی پێکهاتوو لە چەند حیزبی جیاواز بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ دەوڵەتی یاسا گەیشتوونەتە بەغدا.
ناوبراو ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەت کردەوە کە باس لە گفتوگۆی نێوان ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و ئیئتیلافی سائروون دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment