هۆشیار زێباری: ئه‌گه‌ر كورد یه‌كگرتوو بێت ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كوردستان 24 ئاشكرای كرد: سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی كۆ ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كۆی گشتیی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زێباری دووپاتی كرده‌وه‌: كورد له‌ به‌غدا یه‌كگرتوو بێت، ئه‌وا ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ له‌ نێو په‌رله‌مانی عێراق و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانوستانه‌كان ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی راگه‌یاند و كوتله‌ی سائیرون كه ‌له ‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت به‌ به‌ده‌ستهێنانی 54 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14244

Your Comment

You are replying to: .
captcha