به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له راگه‌یه‌ندراوێكدا سۆسیالیست ده‌ڵێت: ئەو ئەنجامەی بڵاو کراوەتەوە لەگەڵ ڕێژەی دەنگدەران و جەماوەری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان یەک ناگرێتەوە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بۆ ئەو مەبەستە داواکارین لە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستبەجێ بڕیار بدات بە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە شێوازی دەست بۆ ڕاستی و دروستی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە و دڵنیابوونەوەی دەنگدەران لە دەنگەکانیان".
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو "بە پێچەوانەوە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئەنجامەکان ڕەت دەکاتەوە و هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگەرێتە بەر".
ئه‌وه له كاتێكدا، به‌هۆى ساخته‌كارى و گۆڕینى ئه‌نجامه‌كان، هاوپەیمانی، گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، بزووتنەوە و شیووعی كۆى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و داواى دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment