HDP ڕێژه‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردن وه‌ده‌ست نه‌هێنێت خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری مانای نابێت

به‌شی تورکیا- مه‌دحه‌ت سه‌نجه‌ر نوێنه‌ری ماردین له‌ په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ر به‌‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ئه‌گه‌ر پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نه‌توانێت ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10ی هه‌ڵبژاردن مسۆگه‌ر بکات، ته‌نانه‌ت خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری مانای نابێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌دحه‌ت سه‌نجه‌ر نوێنه‌ری ماردین له‌ په‌رله‌مانی تورکیا سه‌ر به‌‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ئه‌گه‌ر پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا نه‌توانێت ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10ی هه‌ڵبژاردن مسۆگه‌ر بکات، ته‌نانه‌ت خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریش بێ مانا ده‌بێت. پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ ژێر یاسای هه‌ڵبژاردن بمێنێته‌وه‌ پارتی داد و گه‌شه‌ و پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌ په‌رله‌مان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن، ئه‌و کورسییانه‌ی که‌ له‌ ده‌ستی ده‌ده‌ین پارتی داد و گه‌شه‌ به‌ده‌ستی ده‌هێنێت. چوونکه‌ له‌ پارێزگا کوردنشینه‌کاندا ته‌نها ئێمه‌ و پارتی داد و گه‌شه‌داین. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ (5 حیزبی ئۆپۆزسیۆن) ده‌مانتوانی له‌ هاوپه‌یمانیێکدا کۆ ببینه‌وه‌ په‌یامێکی زۆر توندمان سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی یه‌کتر ده‌دا. له‌ پاڵ گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ر کردنی پرسه‌کانی ئێستا له‌ باری ده‌روونیشه‌وه‌ حیزبی ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری براوه‌ ده‌بێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ به‌شدار نه‌بوونی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ هاوپه‌یمانیی ئۆپۆزسیۆن بۆته‌ هۆی به‌هێزبوونی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و ڕوونیشی کرده‌وه‌: به‌ته‌نها هێشتنی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه‌ ده‌باته‌ سه‌ره‌وه‌. پارتی ده‌سه‌ڵاتدار که‌ڵک له‌و بابه‌ته‌ ده‌گرێت. هه‌وڵ ده‌دات تاکوو ده‌نگه‌کانی ئێمه‌ به‌ به‌کارهێنانی ترس و دڵه‌ڕاوکێ، گوشار و دیکه‌ی سیاسه‌ته‌ به‌ره‌نگاربوووه‌کان دابه‌زێنێت. ئێمه‌ ته‌نها به‌و شێوه‌یه‌ ده‌توانین له‌ خواره‌وه‌ی ڕێژه‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردندا بمێنینه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش ئه‌زموون ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی بیرگۆن

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14231

Your Comment

You are replying to: .
captcha