بهپێی ههواڵی کوردپرێس، یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا، لەبارەی کۆمەڵکوژییەکەی غەززە لە لایەن ئێسرائیلەوە گوتی: "کۆمەڵکوژییێکی زۆر قێزەون بوو. بە توندی ئیدانەی دەکەم".
یڵدرم دوای گەڕانەوەی لە ئیستانبوڵەوە بۆ ئەنقەرە، لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانی ساز کرد.
یڵدرم لە بارەی وەڵامی پرسیارێک لەبارەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس گوتی: "وەک تورکیا جارێکی دیکە ئەو بڕیارە ئیدانە دەکەین. ئێمە وەک نەبوووە ئەو بڕیارە هەژمار دەکەین".
ناوبراو سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکەی غەززە لە لایەن ئێسرائیلەوە گوتی: "کۆمەڵکوژییێکی زۆر قێزەون بوو. بە توندی ئیدانەی دەکەم".
یڵدرم زیاتر گوتی: "ئەوە بە روونی سووکایەتی پێکردنە. بە روونی هەژمارنەکردنی وڵاتێکە، هەژمار نەکردنی فەلەستینە. زەوت کردنی مافەکانیانە".
بينالى یڵدرم رەخنەی لە ئەمریکا گرت بەهۆی ئەو بڕیارەی و گوتی :"ئەمریکا کە بانگەشەی ئەوە دەکرد ئاشتی جیهان دەپارێزێت و نێوەندگیری دەکات، دەستی لەم کۆمەڵکوژییە هەیە، ئەم کارە قابیلی قبوڵ کردن نییە. بەداخەوە ئەمریکا پشتیوانی لە حکوومەتی ئیسرائیل دەکات کە هاووڵاتییانی سڤیل کۆمەڵکوژ دەکات. ئەوە بەشداربوونە لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی".
سهرچاوه: ئانادۆڵۆ
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment