موقته‌دا سه‌در چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی بۆ پێكهێنانی‌ حكوومه‌تی‌ نوێی‌ عیراق راگه‌یاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی بۆ پێكهێنانی‌ حكوومه‌تی‌ نوێی‌ عیراق راگه‌یاند و ناوی‌ چه‌ند لایه‌نێكی‌ عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ نه‌هێنا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در كه‌ لیسته‌كه‌ی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی‌ عیراقه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی‌ خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر چوارچێوه‌ی گشتی هاوپه‌یمانییه‌كی نوێی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی‌ عیراق راگه‌یاند.

موقته‌دا سه‌در به‌م گوزارشته‌ ناوی‌ ئه‌و لیست و قه‌وارانه‌ی‌ هێناوه‌ كه‌ به‌نیازه‌ هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ‌ بكات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی‌ عیراق و نووسیویه‌تی‌: "ئێمه‌ سائیرونین به‌ حیكمه‌ت و نیشتمانپه‌روه‌ری و ئیراده‌ی گه‌ل داواكاریمانه‌ و نه‌وه‌یێكی نوێ‌ بنیات ده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری به‌ره‌و چاكسازی بێنینه‌ دی و بڕیار ببێته‌ عیراقی و ئاڵای سه‌ركه‌وتن به‌رز بكه‌ینه‌وه‌ و به‌غدا پایته‌خت بێت و جووڵانه‌وه‌ دیموكراتییه‌كه‌مان به‌ره‌و دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی باوكانه‌ له‌ كادیرانی ته‌كنۆكرات بێت كه‌ حزبایه‌تیی‌ تێدا نه‌بێت".

له‌و نووسینه‌یدا موقته‌دا سه‌در له‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ، ئاماژه‌ی به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڕان، نه‌وه‌ی نوێ كردووه‌ و هیچ ئاماژه‌یێكی به‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نه‌كردووه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 14228

Your Comment

You are replying to: .
captcha