مستەفا کازمی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کاتی خۆیدا و لە ١٠ی ١٠ی ٢٠٢١ بەڕێوەدەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتەری خۆی رایگەیاند: "بەردەوامین لە جێبەجێ كردنی كارنامەی حكوومەت سەرباری دەنگە نەشازەكان و قەیرانە دروستكراوەكان".

سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاند: "ئەم كەشە نەرێنییە كە دەویسترێت پەلبهاوێت ئامانجی كوشتنی خەونی عێراقییەكانە بۆ سبەینێیێکی باشتر".

لەبارەی هەڵبژاردنیشەوە دەڵێت، هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا دەكرێت و هیچ پاشەكشەیێكیش لە پڕۆژەی بنیاتنانی دەوڵەت نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1422

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha