كۆبوونەوەی لووتكەی شەش قۆڵی بۆ ڕەت كردنەوەی كۆی پرۆسەی هەڵبژاردن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی ‌و دادپەروەری رایگەیاند بۆ ڕەت كردنەوەی كۆی پرۆسەی هەڵبژاردن، كۆبوونەوەی لووتكەی شەش لایەنی سیاسی بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی ‌و دادپەروەری راشیگەیاند كە كۆبوونەوەی لووتكەی شەش لایەنی سیاسی ناڕازی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت ‌و لە ئێستادا دەستی پێكردووە، ئەوەش لەشاری هەولێر.

لە كۆبوونەوەكە هەریەكە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆكی هاوپەیمانی و عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی گۆڕان و سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی و كاوە مەحموود، سەرۆكی حیزبی شیوعی بەشدارن.

رۆژی 12ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو، كە ئەو لایەنانە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە ڕەت دەكەنەوە، ئەوەش بەبیانووی ئەوەی دەستكاری ئەنجامەكانی كراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14210

Your Comment

You are replying to: .
captcha