به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی ئایار نۆهه‌مین خولی دانووستانی ئه‌ستانه له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا به بێ ئاماده‌بوونی ئه‌مریکا و ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی سێ وڵاتی سه‌ره‌کیی ئه‌ندامی ئه‌و دانووستانه واتا ئێران، تورکیا و ڕووسیا و وه‌فدی چاودێری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له ئه‌ستانه پێته‌ختی کازاخستان کاره‌کانی ده‌ست پێ‌کرد که ته‌وه‌ره‌کانی ئه‌م خوله‌ی دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه لێکدانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ناوچه‌ی به دوور له پێکدادان له سووریا، داپه‌ڕی کۆمیته‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێی سووریا و ئازادکرانی ئه‌سیران ده‌بێت.
نۆهه‌مین خولی دانووستانی ئه‌ستانه کاتژمێر 8ی به‌یانی به کاتی ئه‌ستانه له هۆتێل ڕیکۆس پریزیدێنت به گفتوگۆی نێوان لیژنه‌ی تورکیا به سه‌رۆکایه‌تیی سه‌عدات ئۆنال جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و هه‌روه‌ها لیژنه‌ی ڕووسیا به سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌لێکساندر لاورنتیف نوێنه‌ری تایبه‌تی ڤیلادیمیر پووتن له کاروباری سووریا و لیژنه‌ی ئێران به سه‌رۆکایه‌تیی حسێن جه‌باری ئه‌نساری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کاره‌کانی ده‌ست پێ‌کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment