ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی گوڵان موحسن بیگله‌ری له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێسدا باس له ڕه‌ت‌کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی سامان‌پێدانی ڕێڕه‌وه کۆڵبه‌رییه‌کان ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ڕه‌ت‌کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی سامان‌پێدانی ڕێڕه‌وه کۆڵبه‌رییه‌کان له کۆمیسیۆنی لاته‌کیی په‌رله‌مان گرینگایه‌تییێکی زۆری نییه و هێشتاکه به‌دواداچوون بۆ داواکاریی کاسبکاران ده‌کرێت.
ناوبراو ده‌شڵێت: ده‌بێ ئه‌و پڕۆژه له ده‌وڵه‌ت په‌سه‌ند بکرێت و ئه‌و پڕۆژه ئاماده‌یه تاکوو ده‌وڵه‌ت کاتێک بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه دیاری بکات و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی بڕیاری ده‌وڵه‌تین.
بیگله‌ری جه‌ختی کرده‌وه: به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ سامان‌پێدانی ڕێڕه‌وه کۆڵبه‌رییه‌کان، داشکانی باجی گومرگ و پاکێجی پێشنیارکراوی کاسبکاران که له کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاراسته کرا پێوشوێنگری ده‌کرێت.
ڕۆژی ڕابردوو پڕۆژه‌ی یه‌ک فه‌ورییه‌تی سامان‌پێدانی ڕێڕه‌وه کۆڵبه‌رییه‌کان له کۆمیسیۆنی پیشه‌ی په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕه‌ت کرایه‌وه و ئه‌وه له حاڵێکدایه که له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یێک له به‌رپرسان باسیان له کرانه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه کۆڵبه‌رییه‌کان کردبوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment